EP 19 : Dr. Mohammad Moulod | لە ئەندازیاریەوە تا #بایۆلۆژی و بایۆئیمپلەنت
Description
لە ئەندازیاریەوە تا #بایۆلۆژی و #بایۆئیمپلەنت
کاتێک هیچ شتێک ناتوانێت ڕێگریت لێبکات لە فێربوونی کارامەیییەکی نوێ!
دکتۆر محەمەد مەولود کارناسی لە ورمێ و مەستەری لە شەهید بەهەشتی ( سەنعەت ئاو و برقی ساڵان) وەرگرتوە و چەند ساڵێک لە زانکۆی ئازادی #بۆکان خەریکی وانە وتنەوە و هاوکات کاری #ئەندازیاری بووە.
پاش چەند ساڵ دێ بۆ ئامریکا بۆ دڕێژە دان بە #خوێندن و دوکتوڕای موهەندسی مکانیکی لە زانکۆی فلۆریدا (UF) وەرگرتوە و تێزەکەی لە بارەی دیزاینی گورچیلەی دەستکرد بووە. دوای #دوکتوڕا دەچێ بۆ زانکۆی ئۆهایۆ بۆ پۆست داک و کار لە سەر #بایۆلۆژی و #بایۆئیمپلەنت دەکا.
Chapters:
00:00 : پێشەکی
01:38 : ناساندنی د.محهمهد مهولود - ڕوونکردنەوەی ئەو کارە زانستیانەی کە کردوویانە
09:00 : چۆنیەتی گۆڕینی بواری خوێندن لە زانکۆ بۆ بایۆلۆجی
13:15 : چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی ئەکادیمی
18:15 : چۆنیەتی بەڕێوەبردنی گۆڕانکارییە کولتوورییەکان لە ژینگە نوێیەکەی ژیاندا
20:27 : چۆنیەتی پەیوەندیکردن و دۆزینەوەی هاوڕێ و چالاکی نوێ لە مەکۆی فەلەکناسی
23:31 : چۆن فێری فێربوونی کارامەیی نوێ بوویت و چۆن بەدوای خولیاکەتدا دەگەڕێیت؟
29:22 : بەخت لە ژیان و کاردا مانای چییە؟!
32:20 : چی دەتوانێت کاریگەری لەسەر گەشەی گەنجانی کوردستان هەبێت؟
39:56 : چۆنیەتی هاوبەشکردنی زانیاری لە وڵاتانی پێشکەوتوو
45:35 : چۆنیەتی بەکارهێنانی زانیاری ئەکادیمی لە ژینگەی بازرگانیدا
50:50 : کێشەکانی هاوکاری نێوان کۆمپانیا تایبەتەکان و زانکۆکانی وڵاتانی خۆمان
55:21 : بۆچی چوویتە بواری بایۆلۆجی و پێشمەرجەکانی چوونە ناو ئەم بوارە چین؟
59:20 : ئایا لە کارەکانتاندا ژیری دەستکردتان بەکارهێناوە؟ باس له داهاتوی ئه م فیلده
01:02:26 : چۆنیەتی جێبەجێکردنی گورچیلەیەکی دەستکرد
01:06:44 : چۆن تیمە جیاوازەکان لە بوارە جیاوازەکاندا پێکەوە کاردەکەن
01:09:17 : چ پێشنیارێکتان هەیە بۆ ئەو گەنجانەی دەیانەوێت بچنە بواری بایۆلۆجی؟
01:13:25 : پێشنیارێکان و قسهی کۆتایی